تشرینی دووه‌م 15, 2019 10:46 AIM:

فێردیناند : ڕۆناڵدۆ بۆ مانەوەی لە لوتکەی ئاست بەرزی پارەیەکی خەیاڵی سەرف کردووە

ریۆ فێردیناند بەرگریکاری پێشووی ئینگلیزی و یانەی مانچێستەر یونایتد ھۆکاری ئاستبەرزی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات.

فێردیناند لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی ئاشکرای کرد” کریستیانۆ بەھۆی سەرفکردنی پارەیەکی زۆر لە خودی خۆی وایکردووە بگات بەو ئاستە بەرزەی کە پێشکەشی کردووە و لەئێستاشدا لەم ئاستەیدا بەردەوامە”.

فێردیناند زیاتر دەڵێت” رۆناڵدۆ کە ئێستا تەمەنی 34 ساڵە پارەی بێ شوومار لەخۆی سەرفکردووە ئەمەش وایکردووە ببێتە باشترین یاریزانی جیھان زیاتر لە 10 ساڵ”.

بەرگریکارەکەی پێشووی ئینگلیز ئەوەشی دڕکاند” کریستیانۆ یەکەم یاریزانە بینبێتم کە بەم شێوەیە گرنگی بەخۆی دەدات، کاتێک چووم بۆ ماڵەکەی، تێبینیم کرد 10 کەس لەماڵەکەی تەنھا بۆخۆی تەرخانکردووە، پرسیارم کرد ئەمانە کێن، بەمنی گووت، ئەمەیان چێشتلێنەری تایبەتمە، ئەوەش پزیشکمە، ئەویتر راھێنەری تایبەتمە، ئیتر بەم شێوەیە، منیش لەناخی خۆمەوە گوتم، ئەمەیە نھێنی ئاستبەرزییەکەی”.


لەکۆتایی قسەکانیدا فێردیناند گووتی” یاریزانێک وەک کریس بەردەوام لەلوتکەدا دەبێت، چونکە دەزانێت چۆن کار دەکات، ئەو پارە زۆرەی کە بۆ خۆیان تەرخانی دەکەن کاردانەوەی ئەرێنی لەسەر لەش و ئاستیان درووست کردووە”.

فێردیناند لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ساڵی 2003 تا ساڵی 2009 بەیەکەوە یارییان کردووە وچەند ناسناوێکیشیان لەسەر ئاستی ناوەخۆ و دەرەوە بردۆتەوە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.