تشرینی دووه‌م 15, 2019 10:40 AIM:

سکای سپۆرتس ڕاستی گرێبەستی ئیبراهیمۆڤیچ لەگەڵ میلان ئاشکرا دەکات

تۆڕی ھەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی راستی پەیوەندیکردنی بە یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ ئەوە بڵاوکرایەوە گوایە زلاتان ئیبراھیمۆڤێچ دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ لۆس ئەنجلۆس گەلاکسی ئەمریکی پەیوەندی بەیانەی میلان دەکات، ئەمەش لەسەر زاری کەسێکی نزیک لە خولی ئەمریکی بڵاوکرایەوە کاتێک لێدوانی بۆ کەناڵێکی تەلەفزیۆنی دا.

بەپێی ھەواڵێکی تۆڕەکە ئەوەی ئاشکرا کرد، کە میلان ئەو ھەواڵەی رەتکردەوە وئاماژەشی بەوەکرد کە ھیچ پەیوەندی لەنێوان زلاتان و یانەکە نیە.

تۆڕەکە ئەوەشی خستەروو، کە ئایندەی زلاتان دیار نیە و پەیوەندیکردنیشی بە یانەی رۆسۆنێری رەنگە لە ماوەیەکیتر رووبدات، ئەمە لەکاتێکدایە چەند یانەیەکی ئیتاڵیا ئامادەییان پێشاندا بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانە سویدییەکە لە نێوانیاندا یانەی ناپۆلی.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.