تشرینی دووه‌م 15, 2019 10:34 AIM:

گواردیۆلا:ببمە ڕاهێنەر لە ئیتاڵیا؟ بۆ نا؟ ئەگەری هەیە!

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچێستەرسیتی لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ تۆڕی سكای سپۆرتدا باسی ئەگەری ڕۆشتنی دەكات بۆ خولی ئیتاڵی

گواردیۆلا گوتی:ببمە ڕاهێنەری یانەیەكی ئیتاڵی؟ بۆ نا؟ ئەگەری هەیە!

بەردەوام بوو لە قسەكانی و گوتی:جێگای شانازییە كە لە خولی ئیتاڵی یاریم كرد لەگەڵ ڕاهێنەرە مەزنەكانی وەك كارلۆ مازنی ڕاهێنەری ڕابردووی یانەی بریشیا

هەروەها گواردیۆلا گوتی:چەند كاتێكی خۆش و باشم لە ئیتاڵیا بەڕێكرد،بەڵام لە ئێستادا لە ئینگلتەڕا زۆر دڵخۆشم چونكە خولێكی بەهێز و مەزنە،تەمەنیشم زۆر نیە هەتا خولەكە بەجێبهێڵم

سەبارەت بە دەنگۆی پەیوەندی كردنی بە یانەی یۆڤێنتۆسەوە لە وەرزی ڕابردوودا پیپ بەپێكەنینەوە گوتی:هەواڵەكانتان هەڵە بوون،پێویستە بەشێوەیەكی باشتر كارەكانتان بەڕێوە ببەن

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.