تشرینی دووه‌م 15, 2019 10:34 AIM:

ڕۆدریگۆ گۆس بەر لەڕیال مەدرید نزیک بوو ڕووبکاتە ئەم یانەیە

 

سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیسپانیا ناوی ئەو یانەیە ئاشکرا دەکەن کە ڕۆدریگۆ گۆس ـی بڕازیلی ئەستێرەی لاوی یانەی ڕیال مەدرید ئاشکرا دەکەن کە یاریزانەکە بەر لەیانە ئیسپانیەکە نزیک بووە پەیوەندی پێوە بکات .

ئیلانۆ بلامێر ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچێستەر سیتی و ڕاهێنەری یانەی سانتۆسی بڕازیلی یەکەم کەس بوو کە درکی بەبەهرەی شاراوەی گۆس کردووە و هێناویەتە تیپی یەکەمی یانەی سانتۆس و متمانەی پێیداوە.

 

ئیلانۆ لەگەڵ پێگەی (ESPN) چەند نهێنیەک ئاشکرا دەکات باسی لەو یانەیە دەکات کەنزیک بوو ڕۆدریگۆ پەیوەندی پێوە بکات بەرلەوەی درێسی ڕیال مەدرید بەرزبکاتەوە.

ئیلانۆ ڕایگەیاند “یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی گرنگی زۆری بەتواناکانی گەوهەرە بڕازیلییەکە دەدا بەتایبەت ئەوکاتەی کە گۆس لەتیپی لاوانی سانتۆس بوو و چەند جارێک هەوڵیاندا ئەو یاریزانە بگوازنەوە ئینگلتەڕا ، بەڵام بڕی بۆندەکە گونجاو نەبوو بۆیە ئەستێرەکەی سیلیساو ڕەتیکردەوە ڕووبکاتە ئەو یانەیە “.

ڕاهێنەری سانتۆس گووتیشی”دوای گەیشتنی بۆندی یانەی ڕیال مەدرید قسەم لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەدا کرد و پێم گووتن کە یاریزانەکە هەلێکی زێڕینی لەبەردەمە بۆ ئەوەی ڕووبکاتە یاریگەکانی ئەوروپا ، ئەوەی پێشبینیم دەکرد ڕوویدا و گۆس ئێستە لەیانەیەکی گەورەی ئەوروپا درەوشاوەتەوە “.

ئیلانۆـی 38 ساڵان باسی لەوەشکرد”ڕۆدریگۆ هیوای زۆری هەیە بەوەی ببێتە ئەفسانەی داهاتووی یانەی شاهانە و زۆر خۆی ماندوو دەکات تا بگات بەوە ، باوکی ئەویش ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لەپێشکەوتنی ئاستی گۆس و پەیوەندیکردنی بەڕیال مەدرید “.

ڕۆدریگۆ گۆس ئەم وەرزە 5 گۆڵی بەدرێسی ڕیال مەدرید تۆمارکردووە و ئاستی بەرزی یاریزانە 18 ساڵانەکە بوەتە مایەی تێڕامانی یانە گەورەکانی جیهان .

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.