تشرینی دووه‌م 15, 2019 11:57 AIM:

كڵۆپ:زۆر ڕێزی گواردیۆلا دەگرم و ئەو باشترین ڕاهێنەری جیهانە

یۆرگن كڵۆپی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپووڵ لە كۆتا چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ ماڵپەڕی لیڤەرپووڵ ئیكۆ ستایشی پیپ گواردیۆلا و یانەی مانچێستەرسیتی كرد و كۆتایی هێنا بە جەنگی لێدوانەكان لەگەڵ ڕاهێنەرە ئیسپانییەكە

یۆرگن كڵۆپ گوتی:زۆر ڕێز لە گواردیۆلا دەگرم ،چەند ساڵێكی دوور و درێژە دەیناسم،بۆ من جێگەی دڵخۆشی و گەورەییە كە ڕكابەری ئەو بم،بەلای منەوە گواردیۆلا باشترین ڕاهێنەری جیهانە

كڵۆپ گوتیشی:یاری وەرزی ڕابردوومان لەگەڵ مانچێستەرسیتی لە یاریگای ئەنفێڵد لەو یارییەدا تیپەكەم زۆرترین ڕێزیان لە تیپی بەرامبەر گرت

هەروەها گوتی:پێم وایە یارییەكی زۆر ئەستەم ئەبێت،هیچ ڕووبەرێك دروست نابێت،ئێمە ڕووبەڕووی باشترین ڕاهێنەری جیهان دەبینەوە بۆیە بردنەوە لێیان زۆر ئەستەمە بەڵام دەتوانین ئەو كارە بكەین

لە كۆتاییدا كڵۆپ گوتی:هەتا ڕۆژی یارییەكە سێ یەكەی ڕاهێنانمان لەبەردەمدایە،خۆمان بۆ هەموو شتێك ئامادە دەكەین و ئەوەی لە تواناماندا بێت دەیكەین

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.