تشرینی دووه‌م 15, 2019 11:18 AIM:

ئارۆن ڕامسی داوای لێبوردنی لە ڕۆناڵدۆ كرد!

پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو یانەی یۆڤێنتۆس و لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆ بەیەك گەیشتن،گۆڵی یەكەمی یۆڤێنتۆس دەنگۆیەكی زۆری دایەوە لە ناو ڕۆژنامەكانی جیهان و وەرزش دۆستان

لە سەرەتای گێمی یەكەم كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە لێدانی ڕاستەوخۆ لێدانێكی بەهێزی ئاڕاستەی گۆڵی بەرامبەر كرد و تۆپەكە لە دەستی گۆڵپارێز كەوتە خوارەوە و تۆپەكە بەرەو تۆڕی گۆڵەكە دەڕۆشت بەڵام ئارۆن رامسی پێش ئەوەی تۆپەكە هێڵی گۆڵ تێپەڕێنێت قاچێكی لە تۆپەكە دا و گۆڵەكە بۆ ڕامسی هەژمار كرا

پاش یارییەكە ئارۆن ڕامسی لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی توتو سپۆرت گوتی:داوای لێبوردنم لە ڕۆناڵدۆ كرد،بەشێوەیەكی خۆنەویست ڕۆشتم بەرەو تۆپەكە،مەبەستم دزینی گۆڵەكە نەبوو لە ڕۆناڵدۆ

هەروەها ڕامسی گوتی:ئامانجمان سەركەوتنە بە پلەی یەكەمی كۆمەڵەكەمان،دڵخۆشیشم كە یەكەم یاریزانی بەریتانیم گۆڵ بۆ یۆڤێنتۆس تۆمار دەكەم

بۆ وەبیرهێنانەوە شەوی ڕابردوو یۆڤێنتۆس بە ئەنجامی 2-1 لە یانەی لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆی بردەوە و سەركەوتنی بۆ قۆناغی شانزە مسۆگەركرد

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.