تشرینی دووه‌م 15, 2019 11:00 AIM:

سادیۆ مانێ وەڵامی پیپ گواردیۆلا دەداتەوە

 

دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لەکۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا پیپ گواردیۆلا ـی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەرسیتی ئینگلیزی قسەی لەسەر ئەستێرەیەکی یانەی لیڤەرپووڵی ڕکابەری کرد و ڕایگەیاند کە مانێ لەناوچەی سزا ـی تیپی بەرامبەر نواندن دەکات.

ئەم لێدوانەی گواردیۆلا کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و یاریزانە ڕەوشتبەرزە سەنیگالییەکەی ناچاری وەڵامدانەوە کرد .

سادیۆ مانێ ئـەسێرەی یانەی لیڤەرپووڵ لەنوێترین دەرکەوتنیدا ڕایگەیاند “ناوبژیوانی یاری یانەکەمان لە هەفتەی داهاتوو بەرامبەر مانچێستەر سیتی فشاری زۆری لەسەر دەبێت ،بەهۆی ئەو لێدوانەی گواردیۆلا لەسەر من “.

مانێ گووتیشی “ئەو ویستویەتی زیرەکی بەکار بهێنێت شێوازی مامەڵەی من ئاشکرا بکات ،بۆ ئەوەی ناوبژیوانی یاری بەوردی چاودێریم بکات ،بەڵام من شێوازی خۆم ناگۆڕم و لەسەری بەردەوام دەبم”.

 

مانێ لەدرێژەی قسەکانیدا باسی لەوەشکرد “من گرنگی بەلێدوانەکانی گواردیۆلا نادەم ، ئەوە جۆرێکە لەتاکتیکی ڕاهێنەرەکان لەجیهانی تۆپی پێدا ، ئەوەی گرنگ بوو ،ڕاهێنەری لیڤەپووڵ ڕوونکردنەوەی دا و گووتی کەمن نواندنم نەکردووە لەناو ناوچەی سزا لەیاری بەرامبەر ئەستۆن ڤیلا”.

جێی باسە بڕیار وایە یەکشەممەی داهاتوو یانەی لیڤەرپووڵی پێشەنگ لەسەر یاریگەی ئانفێڵد میوانداری یانەی مانچێستەر سیتی دووەمی ڕیزبەند بکات .

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.