تشرینی دووه‌م 17, 2019 1:09 PM

ریال مه‌درید خراپترین ئامار تۆمار ده‌كات

 

 

 

ڕۆژنامەی “ئـاس” ـی ئـیسپانی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە تێیدا باس خراپترین ئاماری یانەی ڕیال مەدرید دەکات ، کە نۆساڵە ئاماری ئاوا خراپی تۆمارنەکردووە.

بەپێی هەواڵی ئەو ڕۆژنامەیە بێت دوای ڕۆیشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ـی پۆرتوگالی لەڕیزەکانی یانەکە مێرێنگی ڕێژەی گۆڵکردنی بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە ،ڕۆناڵدۆ بەتەنیا 50 گۆڵی تۆماردەکرد لەوەرزێکدا ،کەچی ئەم وەرزە بەتەواوی یاریزانەکانی یانەکە 24 گۆڵیان تۆمارکردووە لەسەرجەم پاڵەوانەتیەکاندا .

ئەم 24 گۆڵەی ڕیال مـەدرید دوای 209 لێدان دێت بۆ گۆڵ کە ڕێژەی سەرکەوتووی 11.5%.
،لەو نۆساڵەی ڕۆناڵدۆ لەیانەکە بووە ڕیال مەدرید ئاماری ئاوا خراپی تۆمارنەکردووە بەشێوەیەک ڕێژەی ئەو لێدانانەی بوونەتە گۆڵ 20% واتە لەهەر 5 لێدانێک گۆڵێک تۆمارکراوە ،بەڵام ئێستە یاریزانانی یانەکە 10 لێدان ئاراستەی گۆڵ دەکەن تەنها دانەیەک دەبێتە گۆڵ.

ئەم وەرزە یانەی شاهانە لەپلەی 22 ـی ڕیزبەندی بەهێزترین هێڵی هێرشبردن لە ئەوروپا دێت ، بەو پێیەی هێرشبەرانی یانەکە 24 گۆڵیان تومارکردووە لە 14 یاریدا بەڕێژەی لەهەر 53 خولەک گۆڵێکیان تۆمارکردووە ، کە 21 یانە لەێش ڕیال مەدرید دێن لەو ئامارە پێویستیان بەکاتی کەمتر هەبووە بۆ تۆمارکردنی گۆڵ.

جێی باسە ئەم وەرزە کەریم بێنزما گۆڵکەری یانەکەیە بەتۆمارکردنی 7 گۆڵ لەکۆی 14 یاریدا ،هەریەک لە لوکا یوڤیچ و ئیدین هازارد یەکی گۆڵێکیان تۆمارکردووە .

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.