تشرینی دووه‌م 17, 2019 2:04 PM

دوو یانەی گەورەی ئەوروپا ڕکابەری بەدەستهێنانی ئەستێرەیەکی ئینتەر میلان دەکەن

سەرچاوە ڕۆژنامـەوانییەکانـی ئیسپانیا هەواڵێکیان تەقاندۆتەوە و باسی ڕکابـەری دووی یانەی گەورەی لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەکی یانەی ئینتەر میلان دەکەن.

ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ـی کەتەلۆنـی هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوە تیایدا باسی خواستی یانەی بارسێلۆنا ـی ئیسپانی دەکات لەسەر گواستنەوە لاوتارۆ مارتینێزی ئارجێنتینایی و ئەستێرەی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ، بۆ ئەوەی لەماوەکانی داهاتوودا لاوە تازە هەڵکەوتووەکەی تانگۆ بگوازنەوە ڕیزی بلوگرانا و لەتەک مێسی هاونیشتیمانی یاریبکات .

ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ـش هاتۆتە سەرهێڵ بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو هێرشبەرەی نیراتزۆری ،بەو پێیەی لەهاوینی ڕابردوو یانەکە دەستبەرداری هەردوو هێرشبەری یانەکەی ڕۆمیلۆ لۆکاکۆ و ئالێکس سانچێز بوو بەمەش بۆشایێکی زۆی لەهێڵی پێشەوەی شەیتانە سوورەکان بەدیدەکرێت و ڕێژەی گۆڵکردنی یانەکە ڕووی لەدابەزین کردووە .

جێی باسە لاوتارۆ مارتینێزی 22 ساڵان ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی ئینتەر میلان بەئاستێکی بەرز دەرکەوتووە  و 7گۆڵی تۆمارکردووە و خاوەنی دوو ئاسیستە ، بەمەش بۆتە جێی سەرنجی یانە گەروەکانی ئەوروپا و نرخەکەی بەزیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ مەزندە دەکرێت.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.