كانونی دووه‌م 18, 2020 1:08 PM

یۆرگن کلۆپ هەڕەشە دەکات

یۆرگن کلۆپ

یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی هەڕشەی پاشەكشەكردن لە پاڵەوانییەتی كاراباو دەكات.

لە تیروپشكی قۆناخی چارەگی كۆتایی جامی كاراباو ، یانەی لیڤەرپوول بە پێى تیروشكەكە كەوتە بەرامبەر یانەی ئیستۆنڤێلا.

لەمبارەیەوە یۆرگن كلۆپی راهێنەری لیڤەرپوول بێزاری خۆی لە كاتی ئەنجامدانی یارییەکانى پاڵەوانیەتییەکە دەربری و گووتی” پێویستە كاتی گونجاو بۆ یارییەكان دابندرێت، ئەگەر ئەمەش نەهاتە دی ئێمە ناچار دەبین لە پاڵەوانیەتی كاراباو پاشەكشە بكەین”.

ئەم ترسەی كلۆپ بەهۆی ئەمەیە، یانەكەی لەچەند پاڵەوانیەتییەكە بەشدارە بەتایبەتی پاڵەوانیەتی جامی جیهانی یانەكان كە بڕیارە لە كۆتاییەكانی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، لەمبارەیەوە کلۆب بەشێوە توانج گووتی ، ” كاتی گونجاوومان دەوێت نەك یارییەك كاتژمێر 3ی بەیانی لە رۆژی كریسمس ئەنجام بدرێت، ئەگەر ئەمەش رووبدات ئەوە پاشەكشە دەكەین”.

یانەی لیڤەرپول لە قۆناخی 16ی جامی كاراباو توانی بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە خاڵی سزا لە یانەی ئارسیناڵ بباتەوە دوای ئەوەی یارییەكە بە 5 گۆڵ بۆ هەر لایەكیان كۆتایی هات.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.