كانونی یه‌كه‌م 11, 2019 9:49 AIM:

تەواو : ئەو کارەی بەیل واتە ڕۆیشتنی ئەو یاریزانە لە یانەکە

گاریس بەیلی وێڵزی و یاریزانی یانەی ریال مەدرید بەر لەتەواوبوونی یاری یانەکەی بەرامبەر بە لێگانیس لە خولی ئیسپانی یاریگەی جێھێشت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای دەکات، کە گاریس بەیل لەخولەکی 82ـی یاری نێوان ریال مەدرید بەرامبەر بە لیگانیس یاریگەی بێرنابیۆی جێھێشت و گۆڵی پێنجەمی یانە مەدریدییەکەی نەبینی کاتێک لۆکا یۆڤیتیچی تۆماریکرد.

بەپێی یاساکانی یانەی ریال مەدرید، نابێت ھیچ یاریزانێک تا خولەکی 80 یاریگە بەجێبھێڵێت ئەگەر ناوی لە لیستی یاری نەبوو، ئەمەش بەیل جێبەجێی کرد، ھەرچەندە ئەم ھەڵسوکەوتە بووە ھۆی نارەزایی بەشێک لە ھاندەرانی یانەکە، چونکە لەرۆژانی رابردووش گەشتی بۆ لەندەن کرد و ھاوکات داواشی لە یانەکەی کرد جۆری پێکانەکەی ئاشکرا نەکرێت، ئەمانەش گوومانی زیاتری درووست کرد بۆ جێھێشتنی مێرێنگی.

ھەر سەبارەت بە گاریس بەیل دوای یارییەکەی شەوی رابردوو، زێنەدین زێدان ئاماژەی بەوەدا ،کە ئەو پێش یارییەکە قسەی لەگەڵ کردووە و پێدەچێت رێگەی پێدرا بێت تاکوو یاریگە جێبھێڵێت.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.