بارسێلۆنا ماوەی دوورکەوتنەوەی دیمبلی دیاریی کرد


کەمێک پیش ئیستا ماڵپەری فەرمی بارسێلۆنا ئەنجامی پشکنینی پزیشکی یاریزان عوسمان دیمبلی بڵاو کردەوە دوای ئەوەی دوێنێ شەو دووچاری پێکان بوو لە خولەکی 65 یاریگایی جێهێشت
لە هەواڵەکە سایتی بارسێلۆنا بڵاوی کردۆتەوە، لە پشکنینی پزیشکی پێکانی دیمبلی  دەرکەوتووە ئەو یاریزانە لە پاژنەی پێی دووچاری پێکان هاتووە بۆ ماوەی 15 رۆژ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە
دیمبلی لە یاریەکەی بەرامبەر لیگانێس توانی 11 برینی تەواو ئەنجام بدات و گۆڵێکیش تۆمار بکات، ئەوەش یەکەم جارە یاریزانێک ئەو کارە ئەنجام بدات لە یەکە یاریی خولی ئیسپانیا

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart