پلیسكۆڤا خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چاره‌كی كۆتایی جامی ئوسترالیای كراوه‌

لە جامى ئوسترالیاى کراوە، کارۆلینا پلیسکۆڤا لە گاربین مۆگۆرۆزاى بردەوە و شانبەشانى نئۆمى ئۆساکا خۆى گەیاندە قۆناغى چارەکى کۆتایى.

لە قۆناغى چوارەمى جامى ئوسترالیاى کراوە بۆ تێنسى سەر زەوى، کە لە شارى مێلبۆرن بەڕێوەدەچێت، لەسەر ئاستى کچان، کارۆلینا پلیسکۆڤاى چیکى و گاربین مۆگۆرۆزاى ئیسپانى رووبەڕووى یەکبوونەوە.

پلیسکۆڤاى ٢٦ ساڵ، بە ئاسانى و بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و ئەنجامى کۆمەڵەکانیش شەش بە سێ و شەش بە یەک گێم بوو.

بەمەش پلیسکۆڤاى خاوەنى پلەى حەوتەمى ریزبەندى باشترین کچە یاریزانانى تێنسى جیهان، شانبەشانى نئۆمى ئۆساکاى ژاپۆنى خۆى گیاندە قۆناغى چارەکى کۆتایى، کە ئەمیش لە هەمان قۆناغدا بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە ئەنستازیا سیڤاستۆڤاى لاتیڤى بردەوە.

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart