زڤیریڤ خۆى گەیاندە قۆناغى دووەمى جامى ئوسترالیاى کراوە

لە جامى ئوسترالیاى کراوە، ئەلکسەندەر زڤیریڤ لە ئەلیز بیدینى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى دووەم بەدەستهێنا.


لە قۆناغى یەکەمى جامى ئوسترالیاى کراوە بۆ تێنسى سەر زەوى، کە لە شارى مێلبۆرن بەڕێوەدەچێت، ئەلکسەندەر زڤیریڤى ئەڵمانى بەرامبەر ئەلیز بیدینى سلۆڤینى یاریکرد.

زڤیریڤ ئاستێکى بەرزى پێشکەشکرد و بە سێ کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و ئەنجامى کۆمەڵەکانیش شەش بە چوار و شەش بە یەک و شەش بە چوار گێم بوو.

بەم ئەنجامەش، زڤیریڤى ٢١ ساڵ، خاوەنى پلەى چوارەمى ریزبەندى باشترین یاریزانانى تێنسى جیهان، شانبەشانى کى نیشیکۆرى ژاپۆنى و فابیۆ فۆنینى ئیتاڵى سەرکەوتنى بۆ قۆناغى دووەمى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا.

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart