بەرشەلۆنە جۆرى پێکانەکەى عوسمان دیمبلى ئاشکراکرد

دیمبلى توشى پچڕان بووە لە جومگەى پاژنەى پێیدا و پێویستى بە هەفتەیەک پشوودان هەیە بۆ چاکبوونەوەى پێکانەکەى.

 

 یانەى بەرشەلۆنە رایگەیاند، عوسمان دیمبلى فەڕەنسى هێرشبەرى یانەکەى توشى پچڕان لە جومگەى پاژنەى پێى چەپیدا بووە، کە لە یارییەکەى بەرامبەر لیگانیس لە هەفتەى ٢٠ى خولى ئیسپانیا توشى هات.

بەرشەلۆنە ئاشکرایکردووە، جارێکى تر و بە شێوەیەکى وردتر پشکنینى پزیشکى بۆ دیمبلى دەکرێتەوە، بۆ ئەوەى بە درووستییەوە جۆرى پێکانەکەى دیارى بکەن.
رۆژنامەى مۆندۆ ئیسپانى پێشبینى کردووە دیمبلى پێویستى بە هەفتەیەک هەبێت بۆ چاکبوونەوەى پێکانەکەى، بەمەش لە یارى داهاتووى بەرامبەر سیڤیلیە لە یارى چوونى قۆناغى چارەکى کۆتایى جامى شاى ئیسپانیا بێبەش دەبێت، کە بڕیارە چوارشەممە لە یاریگاى رامۆن سانشێز بیزخوان بەڕێوەبچێت.

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart