تشرینی دووه‌م 15, 2019 10:33 AIM:

ئیبراهیمۆڤیچ دەگەڕێتەوە خولی ئیتاڵی

ئۆریلیۆ دی لورينتيس سەرۆكی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی ڕایگەیاند كە بەنیازن لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە گرێبەست لەگەڵ زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و ئەستێرەی یانەی لۆس ئەنجلۆسی ئەمریكی بكات

لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فوتبوڵ ئیتاڵیا سەرۆكی ناپۆلی گوتی:بە دڵنیاییەوە زلاتان یاریزانێكی زۆر نایابە بەڵام وەك كەسایەتی لەدەرەوەی یاریگا كەسێكی جیاوازە

هەروەها گوتی:وەك یاریزان هەڵسوكەوتم لەگەڵیدا نیە بەڵام وەك كەسێكی ئاسایی لە لۆنس ئەنجلۆس چاومان بەیەك كەوت و دوو ڕۆژی تایبەتمان بەسەربرد چونكە هەردووكمان لەیەك هۆتێل بووین

لە كۆتاییدا گوتی:بەدڵنیاییەوە دەمەوێت گرێبەست  لەگەڵ ئیبراهیمۆڤیچ بكەم  ئەمە پێشنیاز نیە بەڵكو ڕاستیە،بەڵام لە كۆتاییدا بڕیار لای خۆیەتی نەك من

شایەنی باسە لە ڕابردوودا زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە ئیتاڵیا بۆ هەریەكە لە یانەكانی یۆڤانتۆس و ئینتەرمیلان و ئەی سی میلان یاری كردووە و 148 گۆڵی تۆمار كردووە لە خولەكی ئیتاڵیدا

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.