تشرینی دووه‌م 15, 2019 11:30 AIM:

نرخی كاتژمێره‌ ناوازه‌كه‌ی ده‌ستی پیپ گواردیۆلا ئاشكرا ده‌بێت

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی یاری نێوان مانچێستەر سیتی و ئاتاڵانتا پیپ گواردیۆلا لەسەر یارییەکە و چەند بابەتێکی یانەکەی قسەی کرد، بەڵام ئەوە سەرنج راکێش بوو، کاتژمێرەکەی بوو کە دەنگۆ و کاردانەوەی جیاوازی لەسەر ھەبوو.

گواردیۆلا لە کۆنگرەکەدا کاتژمێرێکی لەدەستدابوو کە تەنھا 50 ژمارەی لێ درووستکراوە، جۆرەکەیشی بریتیە
یە لە (ئار ئام 01-27)، یەکێکە لە مارکەکانی (ریتچارد میلیە) کە بەو ناسراوە کێشەکەی کەمترین و گرانترینە لە جیھان.

لە ساڵی 2015 نرخی ئەم کاتژمێرە گەیشتە 930 ھەزار دۆلار، بەڵام ئەمە پێش چوار ساڵ بوو، لە ئێستادا، ئەم کاتژمێرە نرخەکەی دەگاتە ملیۆنێک و 500 ھەزار دۆلار.

گواردیۆلا بەھۆی کوالێتی بەرز و گواستنەوەی وێنە و چەندان سیفەتی دیکە، ئەم کاتژمێرە بەکار دەھێنێت و بۆ کارەکەی سوودی لێ دەبینێت.

لە ساڵی 2007، ریتچارد میلی بیرۆکەی درووستکردنی کاتژمێرەکەی خستە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەو بەڵێنەی بەجێ گەیاند بۆ درووستکردنی کاتژمێرێک لەساڵی 2015 کێشەکەی کەمترین بێت لە جیھان، کە ئەوەی دەستی گواردیۆلا تەنھا 18 گرامە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.