تشرینی دووه‌م 15, 2019 11:43 AIM:

گواردیۆلا هەموو هەوادارانی و هاندەرانی مانچێستەر سیتی بێ هیوا کرد

دوای بردنەوەی یانەی لە کریساڵ پاڵاس لەمیانی بەڕێوەچوونی یارییەکانی گەڕی نۆیەمی پرێمەرلیگ ، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بۆ پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری مانچێستەر سیتی ئەنجامدرا تێیدا لەوەڵامی پرسیارێکدا سەرجەم هەوادارانی و هاندەرانی ستیزنی بێ هیوا کرد.

گواردیۆلا دوای یارییەکەی کریستاڵ پاڵاس ڕایگەیاند “هەلی زۆری گۆڵکردنمان لەدەستدا ، دەبێ بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ تۆپەکان بکەین لەناوچەی سزا “.

 

فەیلەسوف لەدرێژەی قسەکانیدا باسی لەوەشکرد “دەزانم هاندەرانی مان سیتی چاوەڕێی ناسناوی چامپیۆنز لیگ دەکەن بەڵام بەم شێوەیە ئێمە ناتوانین ناسناوەکە بەدەستبهێنین ، چونکە پێویستمان بەکاتی زیاتر و ئامادەکاری چڕتر هەیە “.

پیپ ووتیشی “دەبێ گرفتی لەدەستدانی ئەو هەموو هەلەی گۆڵکردن چارەسەر بکەین ئینجا بیر لەناسناوی چامپیۆنز لیگ بکەینەوە “.

مانچێستەر سیتی لەدواین یاری خۆیدا لەپرێمەرلیگ بە 2 گۆڵ بێ وەڵام لە کریستاڵ پاڵاسی بردەوە و لەخانەی دووەم دێت ، هاوکات خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبردنە لەخولەکە کە هێرشبەرانی یانەکە توانیویانە 29 گۆڵ تۆماربکەن.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.