تشرینی دووه‌م 20, 2019 2:54 PM

ڤیدیۆ: ھاندەرانی ئۆترێخت لە کارە مرۆڤایەتییەکانیان بەردەوامن

ھاندەرانی یانەی ئۆترێختی ھۆڵەندی جارێکیتر دەیسەلمێنن کە تۆپی پێ تەنیا وەرزش نیە بەڵکو دەرفەتێکە بۆ بڵاوکردنەوەی لایەنە مرۆڤایەتییەکان.

لە یارێ نێوان ئۆتریخت و ئایندھۆڤن لەمیانی یارییەکانی خولی نایابی ھۆڵەندی،ھاندەرانی یانەی ئۆترێخت بە شێوازێکی مرۆڤانە سەرەخۆشییان لە محەمەد ئەحتارین کرد دوای ئەوەی ھەفتەی رابردوو بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

لە یارییەکەدا کاتێک گەیشتە خولەکی 24، کە ھەمان ژمارەی درێسی یاریزانەکەیە، ھاندەرانی ئۆترێخ ھەڵسانەوە سەر پێ و بەچەپڵە لێدان سەرەخۆشی و پاڵپشتییان لە ئەحتارین کرد، دوای ئەم ھەڵوێستە، یاریزانەکەی ئۆترێخت چاوەکانی پڕ فرمێسک بوون بەڵام توانی بەرگە بگرێت و یارییەکەی خۆی تەواو بکات.

لەم یارییەدا یانەی ئۆترێخت بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە.

بە ڤیدیۆ ساتی رێزلێنانەکەی ھاندەرانی ئۆترێخت ببینن

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.